Sinan Uslu,1 23
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له رۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كردووه، ٥٥٠ تیرۆریستی په‌كه‌كه‌یان له چالاكی خستووه كه ٢٠٩یان له‌ناوخۆی وڵات و ٣٤١یان له‌باكووری عێراق بووه و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا له چالاكی خراون بۆ چوار هه‌زارو ٢٠٥ تیرۆریست به‌رزبووه‌ته‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مان، گوتارێكی پێشكه‌شكرد و روونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دا.
سەرکۆمار ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) هه‌موو جۆره درۆ، توقییهیهك به رێپێدراو ده‌زانن و خاوه‌نی هیچ كه‌سایه‌تییه‌ك نیین، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه كارێكی قورسه و گوتی:
"هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه ئه‌و فهتۆچییانهی خۆیان شاردووه‌ته‌وه له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كه بۆیان هه‌ڵبكه‌وێت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه كاره‌كان پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه له رابردوودا ئه‌نجامیانداوه له‌ڕێگه‌ی بوختان، به‌لارێدابردن و به‌ڵگه‌ی ساخته‌وه، هه‌وڵی تاریككردنی ژیانی كه‌سانی بێ‌تاوان ده‌ده‌ن و له هه‌ر ده‌رفه‌تێك له‌وباره‌یه‌وه ده‌گه‌ڕێن. له‌وانه‌یه وا ده‌ركه‌وێت كه ئه‌نجامی كاتی وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌یدا راستیه‌كان ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وانه كه بۆسه‌یان ناوه‌ته‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێن. له بیرمان نه‌چووه كه عادل ئۆكسوزی ناپاكیان چۆن ئازاد كرد و كێ ده‌ستی له‌وه‌دا هه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریش گوتی: "له رۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌مه‌وه كه ده‌ستمان به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون كردووه، ٥٥٠ پهكهكهییمان له چالاكی خستووه كه ٢٠٩یان له‌ناوخۆی وڵات و ٣٤١یان له‌باكووری عێراق بووه. ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه تا ئێستا له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا له چالاكی خراون بۆ چوار هه‌زارو ٢٠٥ تیرۆریست به‌رزبووه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی فهتۆچییهكانیشهوه گوتی: "فهتۆچییهكان له ره‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژین. ئه‌وانه‌ی له زینداندان لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت له‌به‌رده‌م یاسا. ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه وڵات رایانكردووه زراویان چووه. له‌ناو ترسی ئه‌وه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه چ كاتێك ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌برێنه به‌رده‌م دادگا. چاره‌نووسی هیچ كامێكیان له‌و ٨٠ كه‌سه جیاواز نابێت كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستگیركران و هێندرانه‌وه وڵاته‌كه‌مان. وه‌ك دوا كار ٨٠ ئه‌ندامی فه‌تۆ شهشیانمان له كۆسۆڤۆ و سێیانیانمان لە گابۆن ده‌ستگیركرد. ره‌وشی سه‌رۆكی تیرۆریستان كه بۆ پێسنیلڤانیا هەڵاتووە و پێی وایه رزگاری بووه له‌وان جیاواز نابێت. زوو بێت یان دره‌نگ ئه‌ویش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین. هه‌ركه‌سێك كه ناپاكی له‌و گه‌ل و وڵاته كردبێت له كۆتاییدا به سزای خۆی ده‌گه‌یه‌ندرێت".
له وه‌ڵامی گوته‌كانی سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵوشدا سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "وا دیاره كه زۆر حه‌زی له‌و جله سه‌ربازییه بووه كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ماندا له‌به‌رمان كردبوو. له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه قسه‌ی فڕێ‌دا. پێشنیازی ئه‌وه‌م بۆ كردبوو كه پۆستاڵ و چاكه‌تی سه‌ربازیی بۆ بنێرم. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ئه‌و زاته‌ی كه سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌یه گوتبووی 'چاكه‌ت و پۆستاڵ له سه‌رده‌می خوێندكارییمهوه له‌به‌رده‌كه‌م'. له كۆتاییدا چل ساڵ جارێك قسه‌یه‌كی راستی كرد. ئێمه‌ش به‌و ده‌ڵێین، ئێوه ئه‌و چاكه‌ته له‌به‌رده‌كه‌ن و ئه‌و پۆستاڵه له‌پێ ده‌كه‌ن له تیرۆریستان ده‌یپۆشن. ئێمه چاكه‌ت و پۆستاڵی سه‌ربازیی له‌به‌رده‌كه‌ین، جیاوازییهكهمان ئه‌مه‌یه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه به مه‌به‌ستی هێشتنه‌وه‌ی ناوی تورگوت ئۆزاڵی ره‌حمه‌تی به زیندوویی، بڕیاریان داوه زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ له مالاتیا دابمه‌زرێنین.