توركيا, ژيان

سروشت دۆستان لە ماڵاتیا بە بناری بەیداخدا سەرکەوتن

Ramiz Akar  | 29.04.2024 - نوێکردنەوە : 06.05.2024
سروشت دۆستان لە ماڵاتیا بە بناری بەیداخدا سەرکەوتن

Malatya

ماڵاتیا - AA

لە قەزای یەشیلیورت لە ماڵاتیا، سروشت دۆستان لە بناری بەیداخەوە بەرەو لووتکەی شاخەکە شاخڕەویان ئەنجام دا.

ناوچەکانی بناری بەیداخی کە جوانییەکی بێ هاوتایان هەیە، لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاردا بوونەتە شوێنی شاخڕەوی سروشت دۆستان.

سروشت دۆستان، کاتەکانی بەیانی زوو بە کەنار ئەو جۆگە بەفراوانەدا ڕۆیشتن کە لە لووتکەی بەیداخەوە دەڕژێنە خوارەوە و بەرەو بەرزاییەکان گەشتێکی ناوازەیان ئەنجام دا.

بەهۆی توانەوەی بەفری سەر چیاکە، بناری بەیداغی بە جۆرەها گوڵ و گوڵزار ڕازاوەتەوە.

زیندووبوونەوەی خاک و سەوزبوونی جۆرەها ڕووەک، لەگەڵ ئەوەی جوانییەکی قەشەنگی بە ناوچەکە بەخشیوە هاوکات بووەتە سەرچاوەی ژیانی هەنگ و ئاژەڵان.

سروشت دۆستان بە دەم دەنگی کەو و جۆرەها باڵندە گەشتەکەیان ئەنجام دەدەن و، ناو بە ناویش لە ڕێگەدا کەروێکی کێوی و کیسەڵ و ڕێوی و بزنەکێوی بەدی دەکەن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın