08 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو بەمەبەستی هەنگاونان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سبەی سەردانی عێراق دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە دیپلۆماتییەکاندا بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سبەی پێنجشەممە، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەردانی عێراق دەکات".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق کە یەک رۆژ دەخایەنێت بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێشهاتەکانی هەرێمی و پرسە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سولەیمانی لە ئاکامی هێرشی ئەمریکا لە بەغدا کوژرا، گرژی کەتووەتە نێوان واشنتۆن و تاران.
رۆژی هەینی سێی ئەم مانگە وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگەیاندبوو کە فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، قاسم سوله‌یمانی و جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له هێرشێكی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا له‌سەر رێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كوژراون.
له هێرشه‌كه‌دا له‌پاڵ قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، هەروەها ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری ئێرانی سەربە سوپای پاسداران و پێنج كه‌سی عێراقی كه سه‌رجه‌میان ١٠ كه‌س بوون، كوژران.
له‌دوای رووداوه‌كه رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئێران، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندبوو "به رۆیشتنی ئه‌و (قاسم سولەیمانی)، ئه‌و كاره‌ی كه ئەنجامی دەدا ناوه‌ستێنرێت و رێبازه‌كه‌ی كۆتایی نایه‌ت. تۆڵه‌یه‌كی تاڵ چاوه‌ڕوانی تاوانبارانه".
ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنه‌یی ماوه‌ی سێ رۆژ ماته‌می سه‌رانسه‌ری له ئێران راگه‌یاندبوو، و له جێگه‌ی سوله‌یمانی-یش عه‌مید ئیسماعیل قائانی دانابوو.
له‌دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامدا و ئاشكرایكرد "تۆڵه‌یه‌كی توند" له ئه‌مریكا ده‌كرێته‌وه له كات و شوێنێكی گونجاو‌دا.