Fatih Türkyılmaz
01 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
سبه‌ی سێیه‌مین پێشانگای پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وێنه هه‌واڵ ''Istanbul Photo Awards 2021'' کە ئاژانسی ئانادۆڵو سازی ده‌كات له ئیستانبوڵ ده‌كرێته‌وه.
پێشنگاكه له ناوه‌ندی وزه‌ی كه‌مپی سانتراڵئیستانبوڵی زانكۆی بیلگی ئیستانبوڵ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و وێنانه له‌خۆده‌گرێت كه له پێشبڕكێكه‌دا خه‌ڵاتیان به‌ده‌ستهێناوه و تا ١٠ی كانوونی یه‌كه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پێشانگاکەدا ئه‌و وێنانە نمایش ده‌كرێن كه گوزارشت له رووداوه‌كانی ساڵی رابردوو ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، تەقینەوەكهی بەیروت و پاڵەوانێتیی جیهانی سوپەربایک.
هه‌روه‌ها رۆژی هەیینی سێی کانوونی یەکەم لە شوێنی پێشانگاکە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ فۆتۆگرافه‌ر ئادەم پرێتی ئەنجام دەدرێت، كه براوەی خەڵاتی سێیەمی وەرزشی تاكه.
هێڵی ئاسمانیی تورکیا و ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی (TIKA)، به فه‌رمی سپۆنسەری پێشانگاکە ده‌كه‌ن.