عەنتاب
جگێری سەرۆکی گشتی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) نومان کورتولموش لە رێوڕەسمی کردنەوەی قوتابخانەیەکدا لە شاری عەنتاب باسی پاراستنی کلتورە جیاوازەکان لە تورکیا کرد.
کورتولموش ھەروەھا باسی کاریگەری پاکێچی دیموکراتیزاسیۆن لە تورکیا کرد و گوتی "ئەم پاکێچە گۆڕانکاری بەسەر عەقلیەتی حکومەتی تورکیادا ھێنا، پێش چەند سالێک کەس سەردانی ئامادەیی وتارخوێنی نەدەکرد، بەڵام دوای لادانی قەدەغەی سەرپۆش، رەوشە گۆڕا.
جگێری گشتی ئاک پارتی ھەروەھا باسی رۆڵی فرەزمانی لە تورکیا کرد و گوتی "پێش چەند ساێک جگە لە زمانی تورکی، کەسێک نەیدەتوانی بە زمانی عەرەبی و کوردی قسە بکەت و تەنیا لە میدیای حکومی و تایبەتیش زمانی کوردی زمانی پەخش نەبوو و لە بیری ھەموومانە زمانی کوردی زمانێکی قەدەغەکراو بوو، بەڵام ئێستا دەبینین ئەو عەقلیەتە لەبەرامبەر نەتەوەکانی دیکە گۆڕانکاری بەسەرداھاتووە و ھەوڵ دەدرێت ھەرکەسێک زمان و کلتوری خۆی بپارێزێت."
لە کۆتایی دا نومان کورتولموش باسی ھەبوونی رەنگی جیاواز لە تورکیا کرد و گوتی " کەس ناتوانێت پێش لەدایکبوون زمانی خۆی دیاری بکات، بوونی فرەڕەنگی و جیاوازی لە جیھاندا، بوونی خوای گەورە و حیکمەتەکانی دەسەلمێنێت"