بەیروت
لەو ڕونکردنەوەیەدا ھاتووە، دوای ئەوەی وەزارەتی تەندروستی لوبنان بە ھاوکاری رێکخراوی یونسێف پشکنینیان بۆ (١١٤) سەد و چواردە کەمپی ئاوارەکانی سوریا لە لوبنان ئەنجامدا، دەرکەوت (١٠٨٩٦) دە ھەزار و ھەشتسەد و نەوەد و شەش ئافرەت لە کۆی (٤١٢٣٧) چل و یەک ھەزار و دووسەد و سی و حەوت ئافرەت لەو کەمپانە دووگیانن.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە کە نەخۆشیەکانی پێست، گەڕی و چەندین نەخۆشی دیکە لەناو پەنابەرانی سوریا بڵاوبوونەتەوە.
ھەروەھا بەپێی راپۆرتی کۆمیسیۆنی ئابوری و کۆمەڵایەتی ئاسیای سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانیش، پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی پەنابەرانی سوریا لە لوبنان بگاتە (٢٤٠٠٠٠٠) دوو ملیۆن و چوارسەد ھەزار کەس.