دیاربەکر
زانکوی دیجلە لە (دیاربەکر) بۆ زیاتر خزمەتکردنی نەخۆشەکان، بە سێ زمانی کوردی، عەرەبی و تورکی ئاگاداریەکان دەخۆێننەوە و ھەروەھا مۆسیقا و گۆرانی ھەرسێ نەتەوە بۆ نەخۆش بڵاودەکاتەوە.
بە پێی سەرچاوەکان جاری یەکەم لە بەشی ھێموتولوژیای نەخۆشخانەکە ئاگاداریەکانی دەرمان و خواردن و موسیقا و گۆرانی بە ھەرسێ زمانی کوردی، عەرەبی و تورکی بڵاوکرایەوە و ئەمەش بوو بە جێگەی دڵخۆشی نەخۆشەکان.