توركيا

رەجەب تەیب ئەردۆغان: "له‌ فه‌رهه‌نگی مندا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ نییه‌"

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەو هەنگاوەی گرتمانه‌به‌ر، نمایشێکی جەستەیی نییە بۆ کەسانێك، بەڵکو تەنیا بەو واتایە دێت کە ئەو باڵیۆزانەی لە تورکیا کار دەکەن دەست وه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروباری ناوخۆی تورکیا".

Selma Kasap  | 27.10.2021 - نوێکردنەوە : 28.10.2021
رەجەب تەیب ئەردۆغان: "له‌ فه‌رهه‌نگی مندا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ نییه‌"

Ankara
ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە هەڵوێستی وڵاتەکەی لە دوای بانگەوازی ١٠ باڵیۆزخانەکە بۆ ئازادکردنی عوسمان کاڤاڵا کە دەستبەسەرە، رایگەیاند ​​"ئەو هەنگاوەی گرتمانه‌به‌ر، نمایشێکی جەستەیی نییە بۆ کەسانێك، بەڵکو تەنیا بەو واتایە دێت کە ئەو باڵیۆزانەی لە تورکیا کار دەکەن دەست وه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروباری ناوخۆی تورکیا".

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گەڕانەوەی لە ئازەربایجان لەناو فڕۆکەدا بۆ رۆژنامەنووسان دوا و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد، سەردانەکەی کە لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ ئەنجامی دا بە سەرکەوتوو بووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە کاردانەوەیان بەرامبەر داواکاری ١٠ باڵیۆزەکە لەسەر دۆسیەی عوسمان کاڤاڵا، رایگەیاند "ئەو هەنگاوەی گرتمانه‌به‌ر نمایشێکی جەستەیی نییە بۆ کەسانێك، بەڵکو تەنیا بەو واتایە دێت کە ئەو باڵیۆزانەی لە تورکیا کار دەکەن دەست وه‌رنه‌ده‌نه‌ کاروباری ناوخۆی تورکیا".

گوتیشی: "ئه‌و باڵیۆزانه‌ی لەم وڵاتەدا كار ده‌كه‌ن، پێویسته‌ زۆر باش ئه‌وه‌ بزانن کە چی به‌كوێ دەگات، ئەگەر نازانن، ئه‌وا ماددەی ٤١ی پەیماننامەی ڤییەنامان وه‌بیرهێنانه‌وە".

سەرکۆماری تورکیا ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە رۆما و گلاسگۆ چاوی بە سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان دەکەوێت و لە وەڵامی پرسیارێکیشدا تایبەت بە یەکتربینیان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گوتی: "بە ئەگەرێکی بەهێز لە گلاسگۆ پێکەوە کۆدەبینەوە و بێگومان مژاری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیەشمان تایبەت دەبێت بە فڕۆکەی "F-35" کە لە بەرامبەردا، یەک ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلارمان پێداون".

رەجەب تەیب ئەردۆغان باسیشی لە هەوڵەکانی تایبەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دەربارەی ئەم پرسە لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی گفتوگۆیان کردوە و گوتی: "دوای ئەوەی هەڤاڵانمان کارەکانی تایبەت بە ئامادەکردنی دەستووریان تەواو کرد ئەو کات دەبێتە رۆژەڤی پەرلەمان، بەڵام بێگومان ئێمەیش باوەڕمان بەوە هەیە کە پێویستە پەرلەمانیش ژێرخانێکی هەبێت. دەخوازین لەم بابەتەدا پارتەکانی دیکەش ئامادەبن، بەڵام ئەو دەنگەی کە ئێستا لەوانی دەبیستین تەواو پێچەوانەی ئەمەیە".

سەرکۆماری تورکیا دەربارەی دەنگدانی پەرلەمانی تورکیا لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا لە دەرەوەی سنوور و دەنگدانی جەهەپە لەسەر پڕۆژەیاساکە رایگەیاند "درێژکردنەوەی ماوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنوور کە جەهەپە بە "نەخێر" دەنگی پێدا، پێشتر هاوسەرۆکەکانی هەدەپە بانگەشەی ئەوەیان کردبوو کە بە "نەخێر" دەنگی پێبدرێت. بەم شێوەیەش جەهەپە بەئەرێنی وەڵامی داواکەی هەدەپەی دایەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın