ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا و ئەنجامەکانیەوە راگەیەنراوێکی لە سایتی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاو کردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەردۆغان هیوای خواستووە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بۆ تورکیا و گەلەکەی ببێتە مایەی خێروخۆشی و تێیدا هاتووە: "بەرزبوونەوەی رێژەی بەشداریی دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکەدا، ئیرادەی گەل بۆ دیموکراسی نیشان دەدات و بڕیاری گەل لە سەرووی هەموو شتێکە. ئەنجامەکان کاتێک دەری دەخەن هیچ پارتێک بەتەنیا ناتوانێت بەتەنیا حکوومەت پێکبهێنێت. ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە تەواوی پارتەکان بەشێوەیەکی تەندروست و راستەقینە بەشداریان لەو پێشبرکێیەدا کردووە. لە قۆناغی تازەی دوای هەڵبژاردن تەواوی پارتەکانی سیاسی دەبێت هەستیاریی تەواو نیشان بدەن بۆ دۆخی سەقامگیری وڵاتەکەمان و بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن، کە ئەمەش گرنگیەکی تایبەتی خۆی دەبێت. سوپاسی دەزگای باڵای هەڵبژاردن و گەلە ئازیزەکەمان و هێزەکانی ئەمنی دەکەم، هیوای ئەوە دەکەم ئەنجامەکان ببێتە مایەی خێرو خۆشی".