موش
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، دوای ته‌واو بوونی ئه‌ژمار كردنی ده‌نگه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاك پارتی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كه‌ی توركیادا لایه‌نگرانی هه‌ده‌په له شارۆچكه‌كانی مالازگیرت، ڤارتۆ و بوڵانك ده‌نگی به‌كۆمه‌ڵیان داوه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رانی لقی هه‌ده‌په ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له شارۆچكه‌ی هاسكۆی و شاره‌وانی سونگو رێگه نه‌دراوه چاودێرانی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی بچنه قوتابخانه‌كانه‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دووباره ئه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، هه‌ردوو پارتی ناوبراو سكاڵایان تۆمار كرد و داوایان پێشكه‌ش به ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكه كرد.