Zafer Fatih Beyaz
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە- AA
دەزگای ئافادی تورکیا ئاشکرای کرد کاری تییمەکانی فریاگوزاری لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار-ی سەر بە ئیزمیر بەردەوامن.
لەو بارەیەشەوە سەرۆکایەتی رێکخراوەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەوە وەبیرهێندراوەتەوە کە کاتژمێر ٠٢:٥١ ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار و لە قوڵایی ١٦،٥٤ کیلۆمەتردا بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦،٦ لە ناو دەریای ئیجەدا روویداوە.
لە راگەیاندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە لە شارەکانی نزیک بومەلەرزەکە بەتایبەت لە ئیزمیر و ئایدن کارەکانی دیاری کردنی زەرەر و زیانەکان بەردەوامن و هێزە سەربازییەکانی تورکیاش لەڕێگەی ئاسمانییەوە هاوکاری دیاریکردنەکان دەکەن.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بۆ بەهاناوەچوونی لێقەماوان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر داروپەردووەکاندا گیریان خواردووە، تەواوی تیمە فریاگوزارییەکان بەبێ وەستا لەکاردان.
بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتییانیش دەزگای ئافاد داوای کردووە کەس نەچێتە ناو بینا زیانلێکەوتووەکان، رێگاکان بۆ گەیشتنی خێرای ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن چۆڵ بکرێن و قفڵی دابەشکردنی ئاو و گازی ماڵەکان بگیردرێنەوە.