كۆنگره‌ی جیهانی وهبیت گه‌ردوونی كه به سپۆنسه‌ری ئاڵتون میدیای ئاژانسی ئانادۆڵو ساز ده‌كرێت، له لایه‌ن وڵاتانی جیهانییه‌وه پێشوازییه‌كی یه‌كجار گه‌رمی لێده‌كرێ و چه‌ندین كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گه‌یاندن و گواستنه‌وه له 103 وڵاتی جیهان به‌شداری ده‌بن.
بڕیاره نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار كه‌س وه‌كو به‌شداربوو و 250 كه‌سیش وه‌كو وتارخوێن به‌شداری كۆنگره‌كه بكه‌ن و هاوكات له چوارچێوه‌ی كۆنگره‌كه‌دا شه‌ش فیستیڤاڵی گرنگ و پیشه‌نگای بازرگان‌یش بكرێنه‌وه.
سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری فۆرمی جیهانی پلامهن روسهی رایگه‌یاند: "به‌شداریكردنی ئه‌و هه‌موو كۆمپانیا و نوێنه‌رانه‌ی جیهانی ته‌كنۆلۆژی و میدیای دیجیتاڵ له كۆنگره‌ی وهبیت كه بڕیاره له 6 تا 7ی مانگی داهاتوو له هۆڵی بۆنه‌كانی هالیچ ساز بكرێت شتێكی زۆر گرنگ و سه‌رنجڕاكێشه."
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته‌یه كه له ماڵپه‌ڕی كۆنگره‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه بڕیاره هه‌ر یه‌ك له كۆمپانیاكانی یاندهكس، ئی بی ئیم، گوگله، سپۆتفی، فه‌یسبووك، لهنۆڤۆ، نۆكیا، ئۆم د، هاواس،مهدیابراندس، قوالكۆم، پهنتاگرام، ژۆولیه، ئاۆل، ئونیلیڤهر، ئاسسهر، ئهففهكتیڤه مهئاسوره، لاكهستار، ئالماز كاپیتاڵ، بی بی سی و ئه‌لجه‌زیره‌یش به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا بكه‌ن.
بڕیاره له چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه‌دا چه‌ندین دانیشتن له بواره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی بازاری دیجیتاڵ و كۆنفرانسی ئینۆڤاسیۆن، كۆنفرانسی سه‌ركرده‌كانی داهاتوو، لووتكه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و كۆنفرانسی بازرگانی و چه‌ندین دانیشتنی دیكه ساز بكرن.
له دانیشتنی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌دا كه ته‌نیا مێوانه ده‌وات كراوه‌كان به‌شدار ده‌بن، باس له سه‌ر داهاتووی ئه‌و كه‌رته و بابه‌تی شاره په‌یوه‌ندیداره عاقڵه‌كان گفتوگۆیان له باره‌یه‌وه ده‌كرێ و له دانیشتنی بازرگانیشدا گفتوگۆ له سه‌ر ستراتیژیه‌تی كڕین و فرۆشتن و تاكه‌كه‌سی كردن و ئه‌زموونی به‌كارهێنه‌ره‌كان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه ده‌خرێنه به‌ر گفتوگۆیه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی وهبیت جیهانی ئانیهلا روسهی رایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێ كۆنگره‌ی جیهانی وهبیت بكه‌ینه گه‌وره‌ترین پلاتفۆرم و كۆبوونه‌وه‌ی جیهانی له بواره‌كانی میدیای دیجیتاڵ، گهیاندنو گواستنه‌وه و بازرگانیدا بۆیه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه هه‌مووی ئیمكان و ده‌ره‌تانه‌كانی خۆمان به‌كار ده‌هێنین.
بڕیاره له پێنجه‌مین كۆنگره‌ی جیهانی وهبیت له سه‌رانسه‌ری جیهان زیاتر له 300 نوێنه‌ری ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، ژماره‌یه‌كی زۆر مێوان و سپۆنسه‌ر ئاماده‌بن.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به كۆنگره ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه بكه‌ین.
www.webitcongress.com