ئەنقەرە
سەرۆکی کۆمیتەی کچە بزربووەکانی دەرسیم محەمەد دانش رایگەیاند: "بۆ ئەوەی بتوانین کارو چالاکییەکانمان بەباشی بەڕێوە ببەین، دەمانەوێ سەردانی وڵاتانی شیلی و ئەرجەنتین بکەین تا لە نزیکەوە ئاگاداری کار و چالاکییەکانی کۆمیتە ھاوشێوەکانی ئەو وڵاتانە بین."
محەمەد دانش بە ئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "لە ئەرجەنتین و شیلیش رووداوی ھاوشێوەی رووداوی بزربوونی کچەکانی دەرسیم رووی داوە بۆیە بۆ ئەوەی بتوانین سوود لە ئەزموونی کۆمیتەکانی ئەو وڵاتانە وەربگرین دەمانەوێ سەردانی ئەو وڵاتانە بکەین و لێکۆڵینەوەیەک لەسەر چۆنێتی کارو چالاکییەکانی ئەو کۆمیتانە بکەین."
سەرۆکی کۆمیتەی کچە بزربووەکانی دەرسیم رایگەیاند: "پەرلەمانی سوید و ئەڵمانیایش کۆمیتەی بەو جۆرەیان ھەیە و دەمانەوێ سەردانی ئەو وڵاتانەیش بکەین تا سوود لە ئەزموونی ئەوانیش وەربگرین."
دانش باسی ئامانجەکانی ئەم سەردەمی کۆمیتەی کچە بزربووەکانی کرد و گوتی: "لە رابردوودا وەک کۆمیتەی تێکەڵاو دەستیان بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەی پشکنین و ئەندامانی لیژنەکە کردووە، ئەمڕۆ بۆ ئەوەی ئەو لیژنە بتوانێ کاروبارەکانی بەباشی بەڕێوە ببا ھەر جۆرە ھاوکارییەکی پێشکەش دەکەن."
کۆمیتەی کچە بزربووەکانی دەرسیم لە چوارچێوەی کۆمیتەی سکاڵای پەرلەمانی تورکیا رۆژی ٢٢ی شوباتی ساڵی رابردوو دامەزراوە و لە رووداوەکانی دەرسیم دەکۆڵێتەوە و تا ئێستە لەگەڵ چەندین شایەتحاڵی رووداوەکان و رێکخراو و دەزگاری جۆراوجۆردا گفتوگۆی کردووە.