سامسون
لوقمی تورکی بە تایبەت دوای نمایشکردنی لە فیلمی رۆژنووسی نارنیا کەفیلمێکی بریتانییە، ناوبانگێکی زۆری دەرکرد خواستی کڕینی لە دەرەوەی تورکیا زۆرە.
لە تورکیا زۆر کەس لوقمی تورکی لەگەڵ قاوە دەخوات؛ ئێستا ئەو کلتورە رۆژ بەرۆژ لە جیھان بڵاودەبێتەوە.
بەڕێوەبەری خۆراک و چاندن لە شاری سامسونی باکووری تورکیا باشی رێژەی ھەناردەکردنی لوقمی تورکی بۆ بەریتانیا دەکات و گوتی " کارگەیەکی سامسون ساڵی ڕابردوو ٧٦٠ تەن لوقمی تورکی ھەناردەی بەریتانیا کردووە و لە ٩ مانگی ڕابردووشدا ٦٩١ تەنی ھەناردەکردووە و پێشبینیی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بگاتە ٩٠٠ تەن"
ھەروەھا چەند کەسایەتی ناوداری جیھانیش حەزیان لە لوقمی تورکی دەکرد لەوانەش وینستۆن چورچیل و ناپلیۆن و ئەم کلتورە لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە ئەوروپا بڵاوبۆتەوە.
لوقیمی تورکی بە ئاو و شەکرو نیشاستە دروست دەکرێت و لە رۆژانی جەژندا بۆ پێشوازیکردن لە میوان و دەربڕٍینی خۆشی بەکاردەھێنرێ.