مەرسین
گەشتیارە ناوخۆییەکانی تورکیا بە مەبەستی بەسەربردنی پشووی جەژن روویان لە ناوچەی ئەردەملی کردوە و لەوێ چیژ لە دەریا و ئاسمانی ساماڵ وەردەگرن.
سەرۆکی شارەوانیی قزڵقەلەسێ نەجاتی کەلە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: "ژمارەیەکی زۆر لە ھاووڵاتییانی تورکیا بۆ بەسەربردنی رۆژانی پشووی جەژن، سەردانی ناوچە کەناریەکانیان کردووە."
نەجاتی کەلە ئاشکرایکرد، بۆ ئەوەی گەشتیارەکان کاتێکی خۆش بەسەر بەرن، ھەموو جۆرە ئامادەکاریەکیان کردووە و ھەموو خزمەتگوزارییەک پێشکەش دەکەن. ھیواشی خواست ئەمجارە زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانکراو، گەشتیار سەردانی شوێنە گشتییەکان بکەن.
لای خۆیەوە جێگری سەرۆکی ناوەندی کلتوور و گەشتوگوزاری قزڵقەلەسێ مستەفا داوای لەو گەشتیارانەی دەیانەوێ سوود لە پشووی خۆیان وەربگرن کرد سەردانی قەڵای قزڵقەلەسێ بکەن، چونکە ئەو قەڵایە یەکێکە لە شوێنە گەشتیارەکانی ناوچەکە.
مستەفا کەلە گوتی، لە ئێستەوە سەدا ٥٠ی ھۆتێل و مێوانخانەکانی ناوچەکە پڕ بوون و ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە تورکانی ھەندەران بە تایبەتی ئەوانەی لە وڵاتە ساردەکانی وەکو ئەڵمانیا، سوید، فینلەندا و ئەستۆنیادا دەژین بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن سەردانی ناوچەی قزڵقەلەسێ دەکەن.
ئاماژەی بەوەشدا بەھۆی زۆربوونی ژمارەی گەشتیاران لەسەدا ٥٠ی ھۆتێل و مێوانخانەکانی ناوچەکە پڕ بوون، ئەویش لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری وڵاتانی ئەوروپا کەشوھەوا ساردە بەڵام لە قزڵقەلەسێ چوار وەرز پێکەوەن و پلەی گەرمای ئاوی دەریا ٢٦ پلە و پلەی گەرمایش لە سەرەوەی ٣٢ پلەیە.
ئارەزوو چەچەن کە لە سویسرایەوە ھاتووە دەڵێ کەشوھەوا لە زوریخ زۆر ساردە، بۆیە بۆ بەسەربردنی پشووی جەژن سەردانی ناوچەی قزڵقەلەسێ تورکیامان کرد، لێرە ھەوا گەرمە و دەتوانین چیژ لە دەریا وەربگرین.