Abdullah Shukur
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
بڕیارە سبەینێ رێوڕەسمی سوێند خواردنی یاسایی، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە بەشداری چەندین بەرپرسی باڵای ناوخۆیی و دەرەکی بەڕێوە بچێت، بەم ھۆیەوەش رێوشوێنی ئەمنی توند لە شاری ئەنقەرەی پایتەخت دەگیرێتەبەر.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بەدەست ئاژانسی ئاناۆدڵو کەوتووە، رێوڕەسمەکە سبەینێ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە بەشداری بەرپرسی باڵای ٢٢ وڵات بەڕێوە دەچێت.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە بە تایبەتی بۆ میوانە بیانییەکان رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر.
لەم چوارچێوەیەش ١٠ ھەزار پۆلیس لە بەڕێوەبەرایەتی ھێزی تایبەت، تیرۆر، ھەواڵگریی و ئاساش دەخرێنە ئامادە باشییەوە.
بەمەبەستی پاراستنی میوانە بیانییەکانیش، تیمەکانی ھێزی CAT دەخرێتە بەر ئەرک و لە چەند پێگەی ھەستیاریش نیشانشکێنەکان جێگیر دەکرێن.