Bahattin Gönültaş,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2019
به‌رلین - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندا (PAP) رێككه‌وتننامه‌یه‌كی هاریكارییان به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی هه‌واڵه ئینگیلیزییهكانی یه‌كتر، واژوو كرد.
له‌و رێوره‌سمه‌دا كه له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی یه‌كێتیی ئاژانسه هه‌واڵییه‌كانی ئه‌ورووپا كه له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا سازكرا، به‌ڕێوه‌چوو، رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاریی له‌نێوان جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو و سه‌رۆكی ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندا ۆجسیهچ سورماكز، واژوو كرا.
رێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و ئاژانسی هه‌واڵی پۆڵه‌ندا ده‌رفه‌ت ده‌داته هه‌ردوولا هه‌واڵه ئینگلیزییه‌كان له‌نێوانیاندا هاوبه‌شیی پێبكه‌ن.