Hüseyin Yıldız,Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئیغدر- AA
پارێزگای ئغدیر لە تورکیا كه به یه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی قه‌یسی داده‌نرێت، گوڵكردنی دار قهیسییهكان له به‌هاردا، دیمه‌نێكی دڵرفێنی هێناوه‌ته ئاراوه.
له ئغدیر به‌هۆی كه‌شوهه‌وای گونجاو و هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه، ساڵانه نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار تۆن قه‌یسی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان هه‌زار داری قه‌یسی گوڵیان ده‌ركردووه. دار قهیسییهكان هه‌موو ساڵێك له به‌هاردا له‌رێگه‌ی گوڵه سپییه‌كانه‌وه تارای سپی له‌به‌رده‌كه‌ن و له‌لایه‌كه‌وه ده‌بنه جێگه‌ی بایه‌خی ئه‌و كه‌سانه‌ی خولیایان سرووشته و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه رۆڵیان له كه‌رتی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت.
به‌تایبه‌ت له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی زۆری دار قهیسییهكان كه گوڵیان ده‌ركردووه بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش رۆڵی گه‌وره‌ی له بایه‌خی سه‌ردانیكه‌ران به قه‌یسی ئغدیر و ناساندنی قه‌یسی شاره‌كه ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵ و دارستان له ئغدیر، ئۆزكان یۆڵجو، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆلو رایگه‌یاند: "سپی بوونی باخه‌كان به‌وشێوه‌یه، زۆر سوودی هه‌یه بۆ ناساندنی قه‌یسییه‌كه و زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی. به‌گشتیی ریكلامی سرووشتیی بۆ قهیسییهكهمان ده‌كرێت".