Abdullah Shukur
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو: "رێکخراوی تیرۆریستی (پەکەکە) ئامانجی ئەوەیە کە ھێزەکانی ئەمنی و ھاوڵاتیانی خۆمان رووبەڕووی یەکتر بکاتەوە. بە ھیچ شێوەیەک واز لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناھێنین و ئەم بەڵایەش لە خاکەکەمان پاک دەکەینەوە".
داودئۆغڵو گوتیشی: "لەسەر داوای بەرپرسانی عێراقی، ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەروەھا ھێزە خۆبەخشە ناوخۆییەکانی موسڵ پڕچەک دەکەین و راھێنانیان پێ دەکەین. ئەم پاڵپشتییەی ئێمە تا ئازادکردنی موسڵ بەردەوام دەبێت، بەم مەبەستەش بۆ پاراستنی سەلامەتی یەکینەکانمان لە ناوچەکە پێشگری تەواو دەگرینەبەر".
داودئۆعڵو راشیگەیاند کە تورکیا ھەمیشە ھەستیار بووە بەرامبەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتانی دراوسێی و ھەروەھا پاککردنەوەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا. گوتیشی: "ئامانجی ناردنی سەربازانی تورکیا بۆ ناوچەکە، پاراستنی ئەو یەکینەیەیە کە راھێنان بە ھێزەکانی ناوخۆ لە دژی داعش دەکات".
داودئۆغڵو راشیگەیاند کە ھەر لە دوای دەرکردنی بڕیاری سووریا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھێرشی رووسیا بۆ سەر خەڵکی سڤیل لەو وڵاتە مایەی تێگەیشتن نییە. جەختیشی لەوە کردەوە کە رووسیا پێویستە بە زووترین کات واز لە بۆردوومانکردنی ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا و خەڵکی سڤیل بھێنێت.