Meltem Öztürk
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تیرۆریستانی جیندێرس هه‌م له ئاسمانه‌وه هه‌میش له وشكانییه‌وه به به‌رده‌وامی گوشاریان لێكراوه. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌وێش پاكده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هه‌ڵده‌گیرێت. له‌مه‌ودوا نۆره‌ی گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه‌یه كه له‌وێ ده‌وه‌ڕن. پێموایه به‌شی له‌مه‌ودوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخێراتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شیكرد، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا له‌لایه‌ك هه‌وڵی به‌ره‌وپیشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی داوه له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هێزكردنی ئابووریی و، له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ته‌كانی داوه له‌بواری ئه‌منییدا.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ماوه‌یه‌كه یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین پێشینه‌كانی ئه‌منیی پێشهاته‌كانی سووریایه و، جارێكی دیكه داوای سه‌ركه‌وتنی له خوا كرده‌وه بۆ هه‌موو ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا كه ئه‌مڕۆ له 46ـه‌مین رۆژیدایه و، گوتی: "بێگومان سه‌فه‌ر له ئێمه و سه‌ركه‌وتن له خواوه‌یه".
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، تا ئێستا زیاتر له 700 كیلۆمه‌تر دووجا له تیرۆریستان پاككراوه‌ته‌وه و كۆنترۆڵكراوه، دوو هه زار و 872 تیرۆریستیش له‌چالاكی خراون.
ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، تا ئێستا 41 سه‌رباز و جه‌ندرمه و 159 سه‌ربازی سوپای سووریای ئازاد له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه و داوای لێخۆشبوونی بۆ كردن و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاریان كرد.
ناوبراو راشیگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتووندا، به‌ریه‌ككه‌وتنی رێكخراوی تیرۆرستی له‌گه‌ڵ سنووری توركیادا به‌ته‌واوی پچڕێنراوه و گوتی،
"راجۆ و شێخ حه‌دید كه تیرۆریستان كردبوویانه مۆڵگه‌ی خۆیان، دوای پێكدادانی زۆر كۆنترۆڵكران. یه‌كێكیش له پێشهاته گرنگه‌كانی ئه‌م دواییه‌ش، كۆنترۆڵكردنی چوارده‌وری به‌نداوی مهیدانلییه كه له‌ڕووی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه و توانای جووڵه‌ی رێكخراوه‌كه‌وه گرنگه. هاوكات فشاره‌كانیش بۆ سه‌ر جیندرس زیادیكردووه. تیرۆریستانی جیندێرس هه‌م له ئاسمانه‌وه هه‌میش له وشكانیه‌وه به به‌رده‌وامی گوشاریان لێكراوه. له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا ئه‌وێش پاكده‌كرێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین هه‌ڵده‌گیرێت. له‌مه‌ودوا نۆره‌ی گه‌مارۆدانی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین و پانكردنه‌وه‌ی سه‌ری ئه‌و تیرۆریستانه‌یه كه له‌وێ ده‌وه‌ڕن. پێموایه به‌شی له‌مه‌ودوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆرخێراتر به‌ڕێوه‌ده‌چێت".