Kenan Irtak
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2018
ئیستانبوڵ- AA
به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشان بۆ سەر ئه‌و سته‌م و مامه‌ڵه خراپه‌ی كه به‌رامبه‌ر به ژن له سووریا ده‌كرێت كه ماوه‌ی حەوت ساڵه شه‌ڕ تیایدا به‌رده‌وامه و داواكردنی ئازادی بۆیان، ئه‌مڕۆ ''كاروانی ویژدانی نێوده‌وڵه‌تی'' له مه‌یدانی میتینگه‌كانی یهنیكاپی له ئیستانبوڵ، به‌ڕێده‌كه‌وێت.
كاروانه‌كه به رابه‌رایه‌تی ژنانی توركیا پێكهێنراوه و له ٥٥ وڵاتی جۆراوجۆره‌وه هه‌زاران ژن له ئایین، زمان، نه‌ژاد و كولتووری جیاواز به‌شداریی تیادا ده‌كه‌ن. له‌نێو به‌شداربوواندا نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئهكادێمیست، یاساناس، میدیاكار، رۆژنامه‌وان، نووسه‌ر، پزیشك، هونه‌رمه‌ند، وه‌رزشه‌وان، سیاسه‌تمه‌دار و ژنی ماڵه‌وه بوونیان هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاری پاكستان، مونازه حه‌سه‌ن، پزیشكی ئۆكراینی و په‌رله‌مانتار، ئۆڵگا بۆگۆمۆڵێتس، نووسه‌ر و رۆژنامه‌وان و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان، یڤۆن رایدڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی نیوكاسڵ له به‌ریتانیا، ئان سكۆفیڵد. له خانه‌واده‌ی میری قه‌ته‌ر، ئاسیا وه‌حید ئهلرهبایه، پرۆفیسۆری یاسا له زانكۆی مالای، داتۆ سری، دكتۆر زاحیله كامارودین، بووكی ماندێلا، راین رۆز ماندێلا پێری، كۆمیدیانی به‌ریتانی، نووسه‌ر و ئه‌كته‌ر. ساجیلا كێرشی و له بۆسنه و سرێبرێنیتساوه ژماره‌یه‌ك دایك به‌شداریی ده‌كه‌ن.
بڕیاره نزیكه‌ی 200 پاس و ئۆتۆمبێل به‌شداری له كاروانه‌كه‌دا بكات كه ژنانی ناوچه جیاجیاكانی ئیستانبوڵ و ئه‌نادۆڵ هه‌ڵده‌گرن.
دوای روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له مه‌یدانی یهنیكاپی له كاتژمێر 10:30دا، كاروانه‌كه به‌ڕێده‌كه‌وێت و وێستگه‌كانی كۆجائه‌لی، ساكاریا، ئه‌نقه‌ره و ئادانا ده‌بێت.
ژنانی كاروانه‌كه دواتر له رۆژی هەشتی ئازار رۆژی جیهانیی ژناندا له مه‌یدانی پێشانگای هاتای، روونكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌ده‌ن.
هه‌زاران ژن له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی ده‌چنه هاتای، بانگه‌واز ده‌كه‌ن بۆ ئازادكردنی ئه‌و ژنانه‌ی له به‌ندیخانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌ددا به نایاسایی به‌ندكراون و رۆژانه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.