1 23
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "هه‌روه‌ك چۆن بچووكترین لادان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا رووینه‌داوه به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه سوپای توركیا رۆڵی زۆر زیاتر له وڵاتانی دیكه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا ده‌بینێت".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راگەیەندراوێکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونەوە بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئاماژەی بەوە داوە کە به بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی ناڕاست له‌باره‌ی سوپای تورك هه‌وڵ ده‌درێت چه‌واشه‌كاری سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی لقی زیتون دروست بكرێت. رایگەیاند: "ئه‌و زانیاری، وێنه، ڤیدیۆ و هه‌واڵانه ناڕاستن، مه‌به‌ستدارن و به ئامانجی فریودانی رای گشتیی نه‌ته‌وه‌یی/نێوده‌وڵه‌تی دروستكراون، هه‌موو جارێك به به‌ڵگه‌ی جێگیر ده‌سه‌لمێنرێن".
لە راگەیەندراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی هه‌روه‌ك چۆن بچووكترین لادان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا رووینه‌داوه به‌ته‌واوه‌تی به‌پێچه‌وانه‌وه سوپای توركیا رۆڵی زۆر زیاتر له وڵاتانی دیكه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا ده‌بیبێت.
لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "یه‌كێك له مه‌به‌سته‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون ئه‌وه‌یه كه به هه‌ڵوێسته‌ی راستیی 'عه‌فرین هی عهفرینیهكانه' خه‌ڵكی برای ناوچه‌كه له گوشار و سته‌می تیرۆریستان رزگار بكرێن و دوباره بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان. هه‌روه‌ها هه‌موو پێداویستییه‌كی مرۆیی كه تا ئێستا پێویستیان بووه ده‌گه‌یه‌نرێته خه‌ڵكی ئه‌و شوێنانه‌ی له تیرۆریستان داماڵدراون، هه‌ڵوێستی ئه‌رێنیانه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و خۆشه‌ویستیان بۆ سوپای تورك به‌ئاشكرا ده‌بینرێت".
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا ئاماژەی بەوە داوە کە مه‌حاڵه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه په‌ناگه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستییان به‌كارهێناوه و له‌كاتی تهقهكردنیان لهسهربازانمان كوژراون، وه‌ك سڤیل دانیان پێدابنرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە لە میانی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا ئه‌وه ده‌بینرێت كه ئه‌و ناوچه نیشته‌جێیانه‌ی له رێكخراوی تیرۆریستیی پاككراونه‌ته‌وه، دانیشتوانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.