Merve Yıldızalp Özmen
30 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2020
ئەنقەرە - AA
بە بەشداری ٦٢ هەزار و ٩٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هەڵمەتێکی سەرتاسەری گەڕان و پشکنینی ئەنجامدا کە تیایدا هەزار و ٤٧٣ گومانلێکراو دەستگیرکران و ٤٩ بێ سەروشوێن بووش دۆزرانەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هەڵمەتی ''متمانە و ئارامی تورکیا'' ئەنجامدراوە.
لەو هەڵمەتەدا کە بە بەشداری ٦٢ هەزار و ٩٥ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان لە یەک کاتدا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو، شوێنەکانی وەک پارک-باخچە، شوێنی فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیی، ناوەندە بازرگانییەکان، مەیدانەکانی رێکخستنی پێشانگا و چالاکی، دیسکۆکان، شوێنە گشتییەکان و دەورووبەریان پشکنینیان بۆ کرا کە خەڵک پێش جەژن زۆر بەکاریان دەهێنن.
لەو هەڵمەتەدا لێپرسینەوە لەگەڵ ٥٩٠ هەزار و ٧٠٥ کەس کراوە، رێکاری دادی و ئیداری لەگەڵ هەزار و ٦٥٠ کەس ئەنجامدراوە و ٨٧ کەسیش دەستگیرکراون.
هەروەها هەزار و ٤٧٣ کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جۆراوجۆر دەستگیرکران، ٤٩ کەسی بێ سەروشوێن بوو کە پێنجیان منداڵبوون، دۆزرانەوە.
هاوکات لە هەڵمەتەکەدا پشکنین بۆ ١٧٩ هەزار و ٢٢٥ ئۆتۆمبێل کرا، رێکار لەبارەی پێنج هەزار و ٢٨٩ ئۆتۆمبێل ئەنجامدرا و ٥٣٨ ئۆتۆمبێلیش قەدەغەکرا هاتوچۆیان پێ بکرێت.