مانیسا
لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی سۆما (جان گورکان) سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای بەڕێوەبردنی کانەکە دەستگیرکرا.
لەو لێکۆڵینەوەیەدا کە بە هەماهەنگی داواکاری گشتی لە ئاکحەسار بەڕێوە دەچێ، ئەمڕۆ سێشەممە هێزە ئاسایشپارێزەکانی ناوچەکە گورکان کە سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای کانە خەڵوزی سۆمایە دەستگیرکرد و گوازرایەوە بۆ دادگا.
دوای وەرگرتنی ئیفادە لە گورگان، دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.
بەمە ژمارەی دەستگیرکراوان بەهۆی رووداوی سۆما گەیشتە هەشت کەس.
رۆژی ١٣ ی ئایار لە پارێزفای مانیسا لە رۆژئاوای تورکیا لە کانێکی خەڵوزدا ٣٠١ کەس گیانیان لە دەستدا و ٤٨٦ کەسیش برینداربوون.
دوای رووداوەکە داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکرد.
هەریەکە لە ئاکن چەلیک بەڕێوەبەری کارگێڕیی کانە خەڵوزی سۆما، یاڵچن ئەردۆغان و ئەرتان ئەرسۆی ئەندازیار لە کانەکە، یاسین کورناز، حیلمی کازک، محەمەد عەلی بەرپرسانی ئەمنی کانەکە دەستگیرکراون.