هه‌ولێر
سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجام ده‌دا و تێیدا سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی رادەسپێرێ بۆ پێکهێنانی کابینەی هەشتەم.
هەروەها ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه بڕیاری هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.
کارەکانی دیکەی ئەمڕۆی پەرلەمان بریتین لە
- سوێندخواردنی سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د لەسەر فراكسیۆنی سه‌وز له جێی ئه‌ندامی ده‌ست له كاركێشاوه‌ی هه‌مان فراكسیۆن ئه‌رسه‌لان بایز.
- خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه یاساکانی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992، پرۆژه یاسای داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه یاسای كۆتایی هاتن به كاركردن به یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره (3)ی ساڵی 2006 له هه‌رێمی كوردستان، خوێنـدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسای بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كابانی ماڵ له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه یاسای به‌ركاركردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو له عیراق، پرۆژه یاسای هه‌مواركردنی یه‌كه‌می یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ساڵی 2007ی هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان، پرۆژه یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی بۆ دانوستان، پرۆژه یاسای پشكی هاونیشتمانیان له سامانه سروشتییه‌كان.