بانکۆک
بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە پرایۆت چانۆکا سوپاسالاری تایلاند لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات، بۆ ماوەیەکی کاتی، کاروباری حکومەت لە لایەن سوپاوە بەرێوە دەبرێ.
چانۆکا گوتی: "پێویستە ھەموو کەس بزانێ، ئەوەی ئێستا هەیە کودەتای سەربازیی نییە، بەڵکو هەلومەرجێکی تایبەت و کاتییە."
دوای لێدوانی سوپاسالار، رێوشوێنی پێویست گیرایەبەر و ھەموو تەلەڤزیۆنەکانی تایلاند فەرمانی سوپایان پەخش کرد.
ناوەندی چالاکی پاراستنی ئاشتی کە سەر بە سوپایە، داوای راگرتنی پەخشی تەلەڤزیۆنەکانی سەر بە حکومەتی کردووە و مۆڵەت بە هیچ خۆپیشاندانێک نەدرێ.
رۆی ٧ی ئەم مانگە، دادگای دەستووریی تایلاند بڕیاری دوورخستنەوەی یەنگلاک شیناڤاترا سەرۆکوەزیرانی لە پۆستەکەی دەرکرد.
دوای لادانی شیناڤاترا، بۆ ماوەیەکی کاتی، جێگری سەرۆکوەزیران نیواتھامرۆنگ بوونسانگسپەین کرایە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە.