Özkan Bilgin
12 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2021
وان - AA
لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەی وان، ئەو قەوزانەی ژێر دەریاچەکە دەرکەوتن کە تەمەنیان هەزاران ساڵە.
مامۆستای کۆلێژی بەرهەمە دەریاییەکانی زانکۆی یوزونجویڵ-ی وان، د. مستەفا ئاککوش لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە دەریاچەی وان سەرنجڕاکێشترین ژینگەی ژیانی هەیە و گوتی: "مەرجان لەجیهاندا بەرزییەکەی ٥-١٠ مەتر دەبێت بەڵام مەرجانەکانی ناو دەریاچەی وان بەرزییەکەیان دەگاتە نزیکەی ٣٠- ٤٠ مەتر. واتە لەژێر دەریاکەدا درەختی زەبەلاحی مەرجان هەن. لە ئێستاشدا بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەکەوە رووەک و قەوزە سەرنجڕاکێشەکانی ژێر دەریاچەکە دەرکەتوون".
ئاککوش، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە قەوزەکانی ناو دەریاچەکە تەمەنیان هەزاران ساڵە بەتایبەت مەرجانەکان نهێنی ژیانی سەدان ساڵ بەر لە ئێستای ژیانی ئەم ناوچەیەیان لەخۆ گرتووە.