28 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2019
دێرسم - AA
به‌مه‌به‌ستی بینینی سروشتی دڵڕفێنی كانیاوه‌كانی مونزور كه ده‌ڕژێنه رووباری مونزور-ه‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به بایه‌خه‌وه له‌و كانیاوانه ده‌ڕوانن؛ گه‌شتیاران به چڕیی روو له‌و ناوچه‌یه‌ی شارۆچكه‌ی ئۆڤاجك-ی پارێزگای دێرسم ده‌كه‌ن.

قایمقایمی ئۆڤاجك، سه‌لجوق هاسكرش له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌شتیاری زیاتر روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و له ١ی حوزه‌یرانه‌وه تاكو ٣٠ی ئاب نزیكه‌ی ٣٠٠ ئۆتۆمبێل له رێگای دێرسم و هۆزات-ه‌وه هاتوونه‌ته ئۆڤاجك و ٨٠٠-٩٠٠ هه‌زار كه‌س سه‌ردانی كانیاوه‌كانی مونزوریان كردووه.
سه‌لجوق هاسكرش ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاتنی گه‌شتیاران رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له بوژانه‌وه‌ی ئابووریی ئۆڤاجك و هانی وه‌به‌رهێنه‌رانیش ده‌دات رووبكه‌نه ناوچه‌كه.
لای خۆیه‌وه موختاری گوندی زیاره‌ت، ئاته‌ش چه‌لیك كه كانیاوه‌كانی مونزیر زۆر له‌و گونده‌كه‌یه‌وه نزیكن، تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، گه‌شتیاران له پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ر و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه به‌شێوه‌ی گروپ دێن و گوتی: "هاتنی گه‌شتیاران ته‌نها سوود به ئۆڤاجك و دێرسم ناگه‌یه‌نێت، هاوكات سوودی بۆ پارێزگاكانی ده‌وروبه‌ری دێرسم-یش ده‌بێت".