Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2017
رێگه درا به رۆژنامه‌وانان دیمه‌نی شوێنی نیشتەجێ بوونی ئه‌نجامده‌ری په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی سه‌ری ساڵ له ئیستانبوڵ عه‌بدولقادر ماشاریپۆڤ تۆمار بكه‌ن کە تیایدا ده‌ستگیركرا.
دوای ئه‌وه‌ی كاری تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر سەربە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئیستانبوڵ له‌و شوقه‌یه‌ی كه ماشاریپۆڤ و هاوكاره‌كانی تیایدا ده‌ستگیركرا كۆتاییهات، رێگا بۆ رۆژنامه‌وانان كرایه‌وه كه له‌به‌رده‌م بیناكه‌دا لهچاوهڕوانیدابوون، تا دیمه‌نی نێو شوقه‌كه تۆماربكه‌ن.
له‌دیمه‌نه تۆماركراوه‌كاندا ده‌بینرێت شوقه‌كه كه ده‌كه‌وێته نهۆمی پێنجه‌می باڵەخانەکە له دوو ژووری نووستن و ژوورێکی میوان پێكهاتووه.
شوقه‌كه كه له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی شكێنراوه، دوو قه‌نه‌فه و دوو سیسەمی نووستنی دوو کەسی و ئامێرێكی جلشۆری تێدایه.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو له شوقه‌یه‌دا بڕێك دراوی كانزایی و كاغه‌زی وڵاتانی جیاجیا دۆزرانه‌وه.