دیاربەکر.. بەرپرسی لقی شارۆچکەی کوڵپ-ی ھەدەپە دەستگیر کرا
- په‌یوه‌ندیدار به‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له گونده‌واری قه‌زای كوڵپ-ی پارێزگای دیاربه‌كر ئه‌نجامیان دا كه شه‌هیدبوونی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی ١٠ی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌رپرسی لقی كوڵپ-ی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كرا.
Diyarbakir
دیاربه‌كر – AA
په‌یوه‌ندیدار به‌و هێرشه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له گونده‌واری قه‌زای كوڵپ-ی پارێزگای دیاربه‌كر ئه‌نجامیان دا كه شه‌هیدبوونی حه‌وت كه‌س و برینداربوونی ١٠ی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه، به‌رپرسی لقی كوڵپ-ی هه‌ده‌په و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ته‌كنیكی شاره‌وانی كوڵپ ده‌ستگیر كران.
چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ نۆ له‌و ١٠ بریندارانه به‌رده‌وامه كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه چێندرابوو له گوندی ئاغاچكۆرور له قه‌زای كوڵپ برینداربوون.
له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا حه‌وت كه‌سی دیكه‌یش گیانیان له‌ده‌ستداوه. به‌شێك له‌و هاووڵاتییانه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی دار روویان له‌و ناوچه‌یه كردبوو.
له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌و هێرشه به‌هۆی ئه‌وه‌ی باس له‌وه ده‌كرێت ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌ر له ته‌قینه‌وه‌كه ئۆتۆمبێلی شاره‌وانی له‌و ناوچه‌یه بیندراوه بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ چوار كه‌س ده‌رچووه.
له‌و میانه‌یه‌دا تیمه‌كانی ئاسایش لێپرسراوی لقی كوڵپ-ی هه‌ده‌په ئا. ك. و به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ته‌كنیكی شاره‌وانی كوڵپ كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌یه، ئ. ئا.یان ده‌ستگیركردووه و به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه.
له دوای هێرشه‌كه‌یشیه‌وه ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوان بۆ سه‌ر تیرۆریستان ده‌ستی پێكردووه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن