Abdullah Shukur
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
دیاربەکر - AA
ھێزەکانی ئەمنی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە شارۆچکەی لیجە سەربە پارێزگای دیاربەکر دەستپێکرد.
پارێزگای دیاربەکر بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی ھاووڵاتیان لە کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە لە چەند گەڕەکێکی شارۆچکەی لیجە قەدەغەی ھاتوچۆی راگەیاند.
راشگەیەنرا کە چوار یەکەی سەربازی و ١٧ ھێلیکۆپتەر بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکە کردووە.
ھاوکات ئۆپەراسیۆنەکە لەناوچە شاخاوییەکانی ئەو شارۆچکەیە بەردەوامە و ناوبەناو شەڕ و پێکدادانی توند روو دەدات.
ئەوەش زانراوە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کوژران.