Mehmet Sıddık Kaya
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی لیجه سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر، دوو تیرۆریست له چالاكی خران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای دیاربه‌كر، تیمه‌كانی جه‌ندرمه دوای وه‌رگرتنی زانیاریی هه‌واڵگری، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له گوندی ئاكچابوداك سەربە قەزای لیجه ده‌ستپێكردووه.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو تیرۆریست له چالاكی خران و چه‌كێكی جۆری M-4، كڵاشینكۆفێك، سێ نارنجۆك، هه‌شت مه‌خزه‌ن و 225 فیشه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.