Mehmet Sıddık Kaya
20 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 21 مای,س 2018
دیاربه‌كر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ردا له دیاربه‌كر، بڕی زیاتر لە یەک تۆن حه‌شیش و زیاتر لە 508 هه‌زار ره‌گی خه‌شخاش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی پارێزگای دیاربه‌كر، له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكیی تیرۆریستی له ناوچه‌كه‌دا له 26 خاڵی جیاجیادا، بڕی یەک تۆن و 261 كیلۆگرام حه‌شیش و 508 هه‌زارو 737 ره‌گی خه‌شخاش ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
راگه‌یه‌نراوه، به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و بڕه مادده هۆشبه‌ره، دوو ملیۆن و 829 هه‌زار كه‌س له ژه‌هراویبوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ڕۆژێكدا پارێزراوه