Mohammed Baqi Hussein
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
له شارۆچكه‌ی ئێرگانیی سه‌ربه دیاربه‌كر، له مینی پاسێكدا نزیكه‌ی ته‌نێك ماده‌ی ته‌قینه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئه‌نادۆڵو كه‌وتووه، هه‌واڵ به پۆلیس دراوه گومانی بوونی بۆمب ده‌كرێت له مینی پاسێكدا كه له گه‌ڕه‌كی كامیلییهی شارۆچكه‌ی ئێرگانی راگیراوه. دواتر هێزه‌کانی تەناهی ده‌گه‌نه شوێنه‌كه و داوا ده‌كه‌ن ماڵه‌كانی نزیك ئه‌و شوێنه‌ی مینی پاسه‌كه‌ی تێدا راگیراوه چۆڵ بكرێن.
دوای ئه‌وه‌ی تیمی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب له دیاربه‌كره‌وه ده‌نێرنه شوێنه‌كه، نزیكه‌ی ته‌نێك مادده‌ی ته‌قینه‌وه له مینی پاسه‌كه‌دا ده‌دۆزرێته‌وه.
له كاتێكدا تیمه‌كان سه‌رقاڵی كاره‌كانیانن، دوو ئوتۆمبێلی ئاگركووژێنه‌وه له شوێنه‌كه ئاماده‌ن.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مینی پاسه 21ی ئازاری ئه‌مساڵ له شارۆچكه‌ی لیجه دزراوه.
هاوكات هێزه‌کانی تەناهی سه‌رقاڵی گه‌ڕانن به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی مینی پاسه‌كه‌یان له شوێنه‌كه‌دا راگرتووه.