Hasan Namlı
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
دیاربه‌كر - AA
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی دیاربه‌كر له میانی 70 رۆژدا له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی پێنج تۆن و 123 كیلۆگرام حه‌شیش و 70 كیلۆگرام هێرۆیندا گرتووه.
تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، گورزێكی كوشنده‌یان دا له سه‌رچاوه‌ی دارایی په‌كه‌كه كه بازرگانیكردنه به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه.
تیمه‌كان ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه ئه‌نجامدا كه مادده‌ی هۆشبه‌ری تیادا عهمباركرابوو له ده‌ورووبه‌ری شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵودا.
له یه‌كی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه تا 11ی ئادار له كۆی 474 ئۆپه‌راسیۆندا بڕی چوار تۆن و 917 كیلۆگرام حه‌شیش، 206 كیلۆگرام حه‌شیشی تۆز، 70 كیلۆ و 835 گرام هێرۆین، 369 گرام كۆكاین، چوار كیلۆ و 160 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ری دیكه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه.
هاوكات له عه‌مباره‌كاندا هه‌شت ده‌مانچه، 99 فیشه‌كی ده‌مانچه، پێنج چه‌كی راوكردن و 51 فیشه‌ك و بڕی 78 هه‌زار و 52 لیره‌ش ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.
له كۆی 589 كه‌سیش كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌ستگیركراون، 109یان به‌ندكران.