Selen Temizer,Eşref Musa,Levent Tok,Burak Karacaoğlu
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
عه‌فرین/ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد، بازنه‌ی گه‌مارۆدانی شارۆچكه‌ی عه‌فرین-یان ته‌واو كرد و رێڕه‌وێكیان بۆ ده‌رچوونی خه‌ڵكی مەدەنی له شارۆچكه‌كه به سه‌لامه‌تی، ئاماده‌كردووه.
به پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌كاتێكدا سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌سه‌ر ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین له باشووره‌وه رێڕه‌وێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه مەدەنییە ئاماده‌كراوه كه ده‌یانه‌وێت شارۆچكه‌كه بهجێبهێڵن.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا، له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتوندا له 12ی ئاداره‌وه ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌فرین گه‌مارۆدراوه.
دوێنێ سوپای توركیا و سووریای ئازاد، 12 گوندیان كۆنترۆڵكردبوو.
شه‌وی رابردوو جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، به‌كر بۆزداغ له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، 212 شوێن كۆنترۆڵكراون كه 175یان گوند و 37یان به‌رزایی و شوێنی ستراتیجیین و رووبه‌ری سه‌رجه‌میان هه‌زار و 102 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت.