Sangar Hamad Azeez
13 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2018
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەوان هەوڵدەدەن لەسەر خوێن و فرمێسکی ستەملێکراوان خۆیان قەڵەو بکەن. ئێمەش هەوڵ دەدەین لە سووریاوە تا عێراق رووی مرۆڤایەتی سپی بکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "خەریکە دەچینە نێو عەفرینەوە، شتێکی ئەوتۆ نەماوە بەڵام ئێمە بۆ داگیرکاری ناچینە ئەو شوێنە. ئێمە دەچینە عەفرین بۆ ئەوەی ئەوێ رادەستی خاوەنە راستەقینەی بکەینە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەم چەند رۆژەی دواییدا چەند دیمەنێک دەبینین لە عەفرین کە بەدەرە لە مرۆڤایەتیی. هاووڵاتییان وەک قەڵغانی مرۆیی بەکار دەهێنرێن. بەو فێڵ و تەڵاکانەی کە دایان ناوە منداڵان بە کوشن دەدەن".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "رووی راستی ئەو تیرۆریستە دڕندانەی کە لە لایەن راگەیاندنەکانی ئەورووپاوە دەخرێنەڕوو، ئاشکرا دەبێت. سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لەگەڵ ئازادکردنی ھەر ناوچەیەک لە دەستی ئەو تیرۆریستانە، لە ھەمان کاتدا داھاتووی خەڵکی ناوچەکەش رزگار دەکەن".