Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2016
بەمەبەستی بەشداریکردن لە دووەمین کۆنگرەی نائاسایی ئاک پارتی ژمارەیەکی زۆر لە چاودێران و سیاسەتمەدارانی تورکیا لە هۆڵی "Ankara Arena Spor Salonu" ئامادە بوون.
چالاکوانان، چاودێرانی سیاسی و هاووڵاتیان بە لێشاو بۆ هۆڵی کۆنگرەکە دەڕۆن. ئەو هاووڵاتیانەشی کە لە نێو هۆڵەکەدا شوێنیان نابێتەوە. شاشەی گەورە لە بەردەم هۆڵەکە دانراوە لەگەڵ دامەزراندنی چادر لە گۆڕەپانی هۆڵەکە و هەروەها تێیدا سات بە ساتی رووداوەکانی هۆڵەکە لە رێگەی شاشەکەوە دەگوازێتەوە.
سەرەتای کۆنگرەکە بە ساتێک راوەستان بۆ گیانی شەهیدان دەست پێ دەکات و دواتر مارشی سەرکەوتن دەخوێندرێتەوە.
سەرەتا سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی ئەحمەد داودئۆغڵو گوتارێک پێشکەش دەکات و دواتر پاڵێوراوی سەرۆکی گشتیی پارتەکە بینالی یڵدرم گوتار پێشکەش دەکات.
پاشان سەرۆکی گشتیی پارتەکە و ئەندامانی ئەنجوومەنی بڕیاردانی ناوەندی هەڵدەبژێردرێن.
دواتر ئەو سەرۆکەی هەڵدەبژێردرێت گوتاری سپاسگوزاری پێشکەش دەکات و کۆتایی بە کۆنگرەکە دێت.