لە شارۆچکەی بەیکۆ سەر بە پارێزگای دوزجە، مۆزەخانەیەکی پیشەسازیی چەک و کەرەستەکانی سەردەمی خەلافەتی عوسمانی کە لە شەڕی یەکەم و دووەمی جیھانی بەکاریانھێنراون، نمایش دەکرێ.
لە مۆزەخانەکەدا دەمانچەی کاراداغڵی عوسمانی کە لە شەڕی چاناقەڵا بەکارھاتووە، تفەنگی برێن کە لە ھێڵی غەززە لە شەڕی جیھانی یەکەم لە لایەن عوسمانییەکان بەکارھاتووە، ھەروەھا چەکی چەکماخی وەکو تفەنگی بڕوینگ، ھەروەھا دەمانچەی ٣٢ خۆری بەرکامان و جبەخانەی دیکە نیشان دەدرێن.
شەفەق چاوەش، بەرپرسی مۆزەخانەکە لە لێدوانێکدا بۆ AA دەڵێ، ئەو مۆزەخانەیە ساڵی ٢٠١٢ کراوەتەوە، لەگەڵ گۆڕینی شوێنی کارگەکە شوێنی مۆزەخانەکەش ھاتە ئێرە. لەو مۆزەخانەیەدا ١١٩ جۆرە چەک، نمایش کراوە.
ئەو چەکانەی لەوێ نمایش دەکرێن، تەمەنیان نزیکەی ١٠٠ ساڵ زیاترە و چەکی ژەنگاوی نمایش دەکرێ.
چەکەکان لە کۆنەوە بۆ نوێ بە گوێرەی مێژووەکانیان نمایش دەکرێن. ئەو تفەنگە چەکماخیانەی لە شەڕی رزگاری بەکارھێنراون، ھەروەھا ئەو چەکانەی لە شەڕی جیھانی یەکەم و دووەمدا بەکارھاتوون، ھەموویان لە مۆزەخانەکەدا ھەڵگیراون.