Mehmet Sıddık Kaya
09 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2022
دیاربەکر-AA
کڵێسای ئەرمهنی سوروپ گیاگرۆس لە ناوچهی سوور سهربه دیاربەکر کە بەهۆی هێرشە تیرۆریستییەکان زیانی بەرکەوتبوو، دوای نۆژەنکردنەوەی دوێنێ کرایەوە و دوای تێپەڕینی حەوت ساڵ یەکەمین رێوڕەسمی ئایینی تێدا ئەنجام درا.
کڵێساکە کە بەهۆی هێرشی تیرۆریستیانی پەکەکە لە ٢٠١٥ زیانی بەرکەوتبوو لەسەر گوژمەی وەزارەتی ژینگە، شارسازی و گۆڕانی ئاووهەوا و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەقفەکان نۆژەن کرایەوە، دوێنێ بە بەشداری وەزیری کولتوور و گەشتیاری، مەهمەت نوری ئەرسۆی کرایەوە و ئەمڕۆیش رێوڕەسمی ئاینی کڵێساکە لەلایەن پاتریاكی ئهرمهنییهكان لە توركیا، ساهاك ماشاڵیان ئهنجام درا.
لە رێوڕەسمەکەدا کە ئەرمەنییەکان لە دەرەوەی وڵات و پارێزگاکانی دیکەی تورکیاوه هاتبوون و بەشدارییان تیادا کرد، مۆم هەڵکرا، نزا خوێندرا و سروتی ئاینی گوترا.
ههروهها شیرینی پێشکەشی ئەوانە کرا کە لە رێوڕەسمەکەدا بەشدار بوون.

- "لەو شوێنە جوانە پەرستشمان ئەنجام دا"
دوای رێوڕەسمە ئایینییەکە پاتریاكی ئهرمهنییهكان لە توركیا، ساهاك ماشاڵیان بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند دوای نۆژەنکردنەوەی کڵێساکە کە ماوەیەکی زۆری خایاند، بۆ جارێکی دیکە بە رووی پەرستشدا کرایەوە.
ماشاڵیان بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە لە ئیستانبوڵ و ئانادۆڵو و تەواوی تورکیاوە خەڵک هاتووە بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمە ئایینیەکەدا، گوتی: "لەو شوێنە جوانە پەرستشمان ئەنجام دا. بە راستی کەشێکی کاریگەری هەیە. ئەم شارە مێژووی فرە رەنگ، فرە ئایین و فرە مەزهەبی هەیە. هیوادارم ئەمە وەک دەوڵەمەندی و فرەیی لێک بدرێتەوە، لەم وڵاتە و لە ژێر ئەو ئاڵایەدا هەموومان بەیەکەوە بە دڵخۆشی و ئارامی ژیان بەسەر دەبەین".

- "بەتایبەت سوپای سەرکۆمار دەکەم کە هانمان دەدات"
پاتریاكی ئهرمهنییهكان لە توركیا تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کڵێساکە لەلایەن دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە نۆژەن کراوەتەوە و گوتی: "بەتایبەت سوپاسی سەرکۆمار(ی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان) دەکەم کە هانمان دەدات. خودی خۆیشی گرنگی بە نۆژەنکردنەوەی ئەم کڵێسایە دا".

- "زۆر خۆشحاڵین بەوەی بۆ جارێکی دیکە ئەم کڵێسایە لە دیاربەکر کرایەوە"
تالین گۆکدەمیر کە بەمەبەستی بەشداریکردن لەو رێوڕەسمە ئایینییە لە ئیستانبوڵەوە هاتبوو بۆ دیاربەکر، گوتی: "زۆر خۆشحاڵین بەوەی بۆ جارێکی دیکە ئەم کڵێسایە لە دیاربەکر کرایەوە. دوێنێ بەشداریمان لە کردنەوەی کڵێساکەدا کرد و ئەمڕۆیش بەشداربووین لە رێوڕەسمی ئایینی".