Canan Tükelay
09 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2022
ئافیۆنکاراهیسار - AA
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەک لە قەزای بۆلوادین سەربە پارێزگای ئافیۆنکاراهیسار، ١٥ دووکان سووتان.
ئاگرەکە کە بانگەشەوەی ئەوە دەکرێت سەرەتا لە دووکانێکی گۆشتفرۆشێکدا کەوتووەتەوە لە سەنتەری قەزاکە، تەشەنەی سەندووە بۆ ناو دووکانێکی دیکەوە کە پێداویستی یاری ئاگرینی فرۆشتووە، بەو هۆیەشەوە تەقینەوە روویداوە و لە ماوەیەکی کورتدا بە دووکانەکانی دیکەشدا بڵاوبووەتەوە.
دوای ئەوەی هەواڵیان پێگەشت، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.
تیمەکان ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد و لەئێستادا، کارەکانی ساردکردنەوە درێژەی هەیە.
لەو رووداوەدا، ١٥ دووکان سووتا.