Muhammet Ali Kemal
14 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
ئەو ئاگرەی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی منداڵانی حەمیدیە لەناوچەی شیشلی ئیستانبوڵ کەوتبوویەوە، کوژێنرایەوە.
تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزانراوە کە لەدەروازەی قاوشی منداڵانی تازە لەدایکبوودا کەوتبوویەوە.
لەکاتیی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا، 7 نەخۆشی بەشی چاودێریی ورد و ژمارەیەک نەخۆشی دیکە، بۆ نەخۆشخانەکانی دەورووبەر و بەشەکانی دیکەی هەمان نەخۆشخانە گواسترانەوە.
ژمارەیەک لەو کەسانەش کە لە نەخۆشخانەکە بوون، کاریگەریی دووکەڵی ئاگرەکەیان کەوتبووە سەر، بەڵام تیمەکانی تەندروستی چارەسەری پێویستیی پزیشکییان پێشکەشکردن.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.