İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
برۆكسل - AA
له‌و به‌شه‌ی كه بۆ چاوپێكه‌وتنی دووقۆڵیی سه‌ركرده‌كان له‌چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی ناتۆدا له برۆكسل ته‌رخانكراوه، ته‌وقه‌كردنی دۆستانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووه جێی سه‌رنج.
ئه‌ردۆغان كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له لووتكه‌ی ناتۆدا سه‌ردانی برۆكسلی كردووه، دیداری دووقۆڵیی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی وڵاتان ئه‌نجامدا.
له‌و به‌شه‌ر باره‌گای ناتۆدا كه به دیداری دووقۆڵیی سه‌ركرده‌كان ته‌رخانكراوه، چه‌ندین دیمه‌نی ڕه‌نگاوڕه‌نگ بوونه بابه‌تی وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ره‌كان.
له‌كاتی تێپه‌ڕینیدا بۆ ژووری چاوپێكه‌وتن، ئه‌ردۆغان له‌ڕێگادا گه‌یشت به سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ و سه‌ركۆماری فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن و بۆ ماوه‌یه‌ك گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن.
لێره‌دا ته‌وقه‌كردنی دۆستانه‌ی تره‌مپ و ئه‌ردۆغان، بووه جێگای سه‌رنج.
ئه‌ردۆغان دواتر چووه ژووری چاوپێكه‌وتن و بۆماوه‌ی 40 خولهك له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ كۆبووه‌وه.