Barış Kılıç,Serdar Açıl,Ramal Abdullah Mahmood
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی" داواكاری له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان و سێ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په ئاماده كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌هۆی گوته‌كانی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، په‌روین بوڵدان، له گۆڕه‌پانی كۆماری له سێرت له رێكه‌وتی ٢١ی حوزه‌یرانی ٢٠١٨ ، ئه‌و پۆستانه‌ی په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دیاربه‌كر ئیمام تاشچیلهر له ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كردوونه‌ته‌وه و گوته‌كانی له دیاربه‌كر له ٨ و ٩ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨، گوته‌كانی په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی دێرسم عه‌لیجان ئۆنلو له چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز له رێكه‌وتی ٢١ی ئاداری ٢٠١٨ له دێرسم، گوته‌كانی په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی ئاگری به‌ردان ئۆزتورك له چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز له رێكه‌وتی ٢١ی ئاداری ٢٠١٨ له ئاگری، داواكاری له‌سه‌ر هه‌ر چواریان ئاماده كردووه.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماری ئه‌نقه‌ره به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له سه‌ر هه‌رچواریان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه داواكارییه‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دادی توركیا كردووه.