Emre Ayvaz,Ömer Ürer
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
هاتای – AA
داروپەردووی ١٩١ باڵەخانە لە شارۆچکەی هاسا لابردران کە لە ئاکامی ئەو بوومەلەرزانەی ٦ی شوبات رووی دابوون، داڕووخان یان بە زوویی رووخێندراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کۆی کردوونەتەوە هەزار و ٣٦ باڵەخانەی داڕووخاو، ٥٦٦ باڵەخانە کە پێویستە بە زوویی بڕووخێندرێن، دوو هەزار و ٦٧٥ باڵەخانە کە زیانی زۆریان بەرکەوتووە و ٦٣٢ باڵەخانەیش کە بە رێژەی مامناوەند زیانیان بەرکەوتووە دەستنیشان کراون.
کارەکانی لابردنی داروپەردووی باڵەخانە داڕووخاو و رووخێندراوەکان بەردەوامە.
بە تێکڕایی ١٠٠ ئامێر و ئامرازی تایبەت بەکارهێندراون و داروپەردووی ١٩١ باڵەخانەی داڕووخاو و ئەو باڵەخانانەی کە پێویست بووە زوو بڕووخێندرێن، لابردراون.
لە دوای روودانی بوومەلەرزەکە سێ هەزار خێوەت لە شارۆچکەکە بۆ دوو هەزار هاووڵاتی داندران. دوای تەواوکردنی چوار خێوەتشاری دیکە، ئهوا زیانبەرکەوتووانی دیکەی بوومەلەرزەکان لەو خێوەتشارانەدا جێگیر دەکرێن.