Mehmet Şah Yılmaz
22 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2023
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، مو‌سا ئه‌حمه‌د كۆبووه‌وه كه له دواى بوومه‌له‌رزه‌کانی ٦ی شوبات به‌شدارى له چالاكییه‌كانى گه‌ڕان و رزگاركردنى له توركیا كردبوو.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر راگه‌یاند كه به‌هۆى ئه‌و هاوكارى و هاوسۆزییه‌ى كه له دواى بوومه‌له‌رزه‌كان پێشكه‌شى توركیاى كردووه، سوپاسى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، مو‌سا ئه‌حمه‌دى كردووه.
بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە شەشی شوباتی ٢٠٢٣، دوو بوومەلەرزە بەگوڕەکانی ٧،٧ و ٧،٦ پلە تورکیایان ھەژاند و سووریایشی گرتەوە و لە ھەرێمی کوردستانیش بەگوڕی ٤،٧ پلە ھەستی پێکرا و بەم هۆیەوەش ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە
دوای بوومەلەرزەکانیش چەند تیمێکی فریاگوزاریی بە مەبەستی بەھاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە ناوچەکە و لە میانی دوو ھەفتەدا، سەرقاڵی گەڕان و پشکنین بوون و چەندین کەسیان لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان رزگار کرد، لەگەڵ ئەوەشدا لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان چەندین بارھەڵگری کۆمەک و ھاوکاری رەوانەی ناوچە کارەساتبارەکان کرابوون.