Sarp Özer
16 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: ''ناتوانین رێگە بدەین بە پشتیوانیکردن و پڕچەککردنی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە کە بە بەڵگە سەلمێنراوە درێژکراوەی پەکەکەیە، لەژێر ناوی 'هاوبەش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا'. هیوادارین لە کورتترین ماوەدا پاشگەزبوونەوە لەم هەڵەیە رووبدات''.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، جه‌نه‌راڵ ئاكار له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا گوتارێكی پێشكه‌ش كردووه و، رایگه‌یاندووه: "كاتێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناتۆدا هاته ئاراوه نابێت جیاكاری له‌نێوان رێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا بكرێت".
ئاكار باسی له‌وه كردووه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چه‌نده گرنگه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و فه‌تۆ ئه‌وه‌نده گرنگه و، گوتی: ''ناتوانین رێگە بدەین بە پشتیوانیکردن و پڕچەککردنی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە کە بە بەڵگە سەلمێنراوە درێژکراوەی پەکەکەیە، لەژێر ناوی 'هاوبەش لە ئۆپەراسیۆنەکاندا'. هیوادارین لە کورتترین ماوەدا پاشگەزبوونەوە لەم هەڵەیە رووبدات''.
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ئاکار، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا به‌شێوه‌یه‌كی روون باسی له چاوه‌ڕوانییه‌كانی و پێداگری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو.