ئەنقەرە
پەرلەمانتاری ئاك پارتی لە عەنتاب شامیل تەییار سەبارەت بەھەڵمەتەکەی ئیستەنبوڵ و لێكۆڵینەوە لەو هەڵمەتە بۆ پەیامنێری AA گوتی "بانكی ھالك کرا بە ئامانجی ئەو هەڵمەتە، لەبەرئەوەی كلیلی بازرگانیی نەوتە لەگەڵ ھندستان، ھەرێمی كوردستانی عێراق و ئێران. بە ناوزڕاندنی بانكی ھالك پەیامێکی خراپیان دایە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، بەھۆی ئەم ھەڵمەتانەوە توركیا زیاتر لە 20 ملیار دۆلار زەرەری ئابوری كرد."
تەییار گوتیشی "پێموایە وردەكاریی ئەم ھەڵمەتە بە خەڵك گەیشت، بیری خەڵك لەم بارەوە زیاتر دەگۆڕێ، چونكە بكەرانی ئەم ھەڵمەتە بە وەستایانە و رێكخراو ئەم ھەڵمەتەیان ئەنجام داوە. ھەروەھا پلانی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی لە ناو خەڵك دەنگ بداتەوە و كاریان تێ بكا. بۆ نموونە بەكارھێنانی ئامێری ژماردنی دراو، قاسەی دراو و كارتۆنی پێڵاو بۆ كارتێكردنی خەڵكە، چونكە بۆ نموونە ئەگەر بیانگوتایە دەست بەسەر 4.5 ملیۆن دۆلاردا گیراوە ئەوەندە كاریگەری لە سەر خەڵك نەدەبوو. بەڵام سەرەڕای ئەوە كە گوتیان -ئەم ھەڵمەتانە زۆر نھێنین و زانیارییەكان تەنانەت بە پارێزەرانیش نادەین- ئەو بڕیارەی كە بۆ پارێزەرانتان دا کە نھێنییەکانیان بۆ ئاشکرا نەکەن، بۆ میدیاتان نەدا."
هەروەها گوتی "ئەگەر تەماشای كاتی لێكۆڵینەوەكان بكەین دەبینین ئەو لێكۆڵینەوانە لە 26ی تشرینی یەكەم كۆتاییان ھاتبوو، لە كاتی دەمەقاڵەكان لەبارەی دەرسخانەكان ھەڵمەت دەست پێ دەکەن. لە 17ی كانوونی یەكەم واتە ئەو رێكەوتەی كە باسی دەرسخانەكان گەرم بوو، دادپەروەرییان پشتگوێ خست و سێ دۆسیەی لێکۆڵینەوەی جیاوازیان تێكەڵ کرد و ھەڵمەتێكیان ئەنجام دا."