مۆسكۆ
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگێ لاڤرۆڤ لە بەرنامەیەكی تایبەتی كەناڵی ئار تی روسیدا گوتی: "ئامادەبوونی ئێران لە كۆنفڕانسی جنێڤ ٢ گرنگە، بەڵام ھێشتا لەو بارەیەوە ھیچ بڕیارێك نەدراوە."
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وەزیری دەرەوەی روسیا گوتی: "ھەڵوێستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە بارەی ئەوانەی بەشداری كۆنفرانس دەبن، جێگای نیگەرانییە. كۆبوونەوەی ئۆپۆزسیۆن لە ژێر یەك باڵ لە كۆنفرانسی جنێڤ٢ ، كارێكی زەحمەتە."
لاڤرۆڤ باسی ئەوەشی كرد گەر ئۆپۆزسیۆن یا لایەنی دیكە بە دانانی مەرجی پێشوەخت بەشداری لە كۆنفرانس بكەن، ئەوا دەرئەنجامی باش لەو كۆنفرانسە بەدەست نایە.
وەزیری دەرەوەی روسیا ھەروەھا ئاشكرایكرد رەنگە ئۆپۆزسیۆن یەك ئامانجی ھەبێ، ئەویش لادانی رژیمی ئەسەد بێ، ئەگەر ئۆپۆزسیۆن مەرجێكی بەو جۆرەی ھەبێ ئەوا زەحمەتە ئەنجامێك لە كۆنفڕانس بەدەست بخرێ. بۆ چارەسەر كردنی قەیرانی سوریا ھەوڵی زۆر دراوە، بەڵام ھیچ گەرەنتییەك بۆ ئاشتی لە كۆنفرانسی جنێڤ٢ دا نییە.