نیامێی
سکرتێری گشتیی رێکخراوی ھاوکاری ئیسلامی ئەکمەلەدین ئیحسانۆغڵو بەشداری لە رێورەسمی کردنەوەی چەند پرۆژەیەکی ئاو و ئاوەرۆ و بیری ئاوی لە نەیجەر کرد.
ئیحسانۆغڵوو سەردانی نەیجەری کرد و لەلایەن بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە و باڵیۆزخانەی تورکیا لە نیامەی پیشوازی لێکرا.
ئیحسانۆغڵو گوتەیەکی پێشکەش کرد و گوتی: بەر لە کۆتایی ھاتنی وادەی کارەکەم، دەمویست سەردانی وڵاتێکی ئەفریقیا بکەم، چونکە ئەفریقیا ناوچەیەکە چاوەڕوانی ھاوکاریە و خەڵکەکەی پێویستیەکی زۆریان بەو ھاوکاریانە ھەیە.
گوتیشی: ٢٩ کانونی یەکەم پۆستەکەم بۆ برای بەرێزی سعودیم ئەیاد مەدەنی بەجێ دەھێڵم، پۆستی ٩ ساڵەم بە کۆتا ھێنا، ئەوەی لەتوانامدا بوو بۆ ھاوکاری وڵاتانی موسڵمان کردم.
دوا سەردانم بۆ نێجەر بوو.
ئیحسانۆغڵو بەم شێوەیە بەردەوام بوو، "بەدرێژایی پۆستەکەم ھەوڵی ھاوکاریم بۆ برا موسوڵمانەکانی ئەفریقیا داوە، بۆئەوەی چەند پرۆژەیەکی پێویست لەم ناوچانە دروست بکەین بەردەوام لەگەڵ ھاورێکانم کارمان کرد، ئێستاش بۆ ئەوەی خاکی کشتوکاڵی نێجەر ببوژێنینەوە چەند پرۆژەیەکی ئاو ئاوەڕۆمان دروست کردووە، ھەروەھا چەند پرۆژەیەکمان بۆ بواری ماسی داری کردوەتەوە، ٥٠ بەلەم مان بۆ ھاوڵاتیانی نێجەر دابین کردووە. لەچوار چێوەی ئەو پرۆژانەدا خەڵکی نێجەر دەتوانن چوار جۆر بەرھەم بەدەست بێنن وەک "برنج، گەنمەشامی، سەوزەوات، چەند بەرھەمێکی ھەمە جۆر" . بەسەدان ھەزار گوندنشین سودیان لە بواری کشتوکاڵی وەرگرتووە، وەک رێکخراوی ھاوکاری ئیسلامی لەماوەی ١٠ ساڵدا توانیومانە بەپلانەکانمان گەشە بە ژێرخانی ئەم وڵاتە بدەین.
دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری نێجەر
ئیحسانۆغڵو دوای کردنەوەی پرۆژەکە لەگەڵ سەرۆکی نێجەر مەحمود لسسۆفۆ کۆبویەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا ئیحسانۆغڵو کردنەوەی ئەو پرۆژانەی بە گرنگ دانا، ئەمەش دوای ئەوەی ئەو ناوچانە رووبەڕووی چەند ھێرش و شەڕو پێکدادان بوونەوە.
ھەروەھا سەرۆکی نێجەر خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر ئەو پرۆژانە راگەیاند، گوتی: ئەگەر کەمیش بێت، ئەو پرۆژانە ئومێد بەخەڵکی ناو چەکەمان دەبەخشن و ھەناسەیەک دەدەن.
دوای کۆبوونەوەکە ئیحسانۆغڵو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە چارەسەرکردنی توندوتیژی و تیرۆر و برسێتی و خراپی ئابوری نێجەر کرد.
دواتر سەردانی باڵیۆزخانەی تورکیای لەو وڵاتە کرد.